کردار 21:2-24
کردار 21:2-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە، ڕزگاری دەبێت.﴾ «پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن. ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان. بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە.
کردار 21:2-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه، ڕزگاری ده‌بێت} . پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه بۆتان سه‌لمێندرا، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو كه خودا له نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن. ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان. ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه و له ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه نه‌ده‌كرا له چنگیدا بمێنێته‌وه.