کردار 2:18-4
کردار 2:18-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جووێكی بینی به ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له ئیتالیاوه هاتبوون، چونكه قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما بهجێبهێڵن، ئیتر هاته لایان. جا به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه و ئیشی ده‌كرد، چونكه به پیشه ڕه‌شماڵچی بوون. هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا.
هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوەکردار 2:18-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەوێ جولەکەیەکی دۆزییەوە بە ناوی ئەکیلا، خەڵکی پۆنتۆس بوو، تازە لەگەڵ پریسکیلای ژنی لە ئیتالیاوە هاتبوون، چونکە کلودیۆس فەرمانی دابوو هەموو جولەکە ڕۆما بەجێبهێڵن. پۆڵس ئیتر چووە لایان و بەهۆی هاوپیشەییان لەلایان مایەوە و ئیشی دەکرد، چونکە پیشەیان چادر دروستکردن بوو. پۆڵس هەموو شەممەیەک لە کەنیشت گفتوگۆی دەکرد و هەوڵی دەدا قەناعەت بە جولەکە و یۆنانییەکان بهێنێت.
هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوە