کردار 1:18-5
کردار 1:18-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەدوای ئەمە پۆڵس ئەسینای بەجێهێشت و هاتە کۆرنسۆس. لەوێ جولەکەیەکی دۆزییەوە بە ناوی ئەکیلا، خەڵکی پۆنتۆس بوو، تازە لەگەڵ پریسکیلای ژنی لە ئیتالیاوە هاتبوون، چونکە کلودیۆس فەرمانی دابوو هەموو جولەکە ڕۆما بەجێبهێڵن. پۆڵس ئیتر چووە لایان و بەهۆی هاوپیشەییان لەلایان مایەوە و ئیشی دەکرد، چونکە پیشەیان چادر دروستکردن بوو. پۆڵس هەموو شەممەیەک لە کەنیشت گفتوگۆی دەکرد و هەوڵی دەدا قەناعەت بە جولەکە و یۆنانییەکان بهێنێت. کاتێک سیلا و تیمۆساوس لە مەکدۆنیاوە هاتن، پۆڵس خۆی بۆ خزمەتی پەیامی مەسیح تەرخان کرد و لەنێو جولەکەکاندا شایەتی دەدا کە عیسا مەسیحەکەیە.
کردار 1:18-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌دوای ئه‌مه پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته قۆرنتێ. جووێكی بینی به ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له ئیتالیاوه هاتبوون، چونكه قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما بهجێبهێڵن، ئیتر هاته لایان. جا به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه و ئیشی ده‌كرد، چونكه به پیشه ڕه‌شماڵچی بوون. هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا. كاتێ شیلا و تیماتیئوس له ماقیدۆنیاوه دابه‌زین، پۆڵۆس به ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه.