کردار 22:17-31
کردار 22:17-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و وتی: “پیاوانی ئه‌تینۆس! ده‌بینم له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن”. چونكه كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن. ئه‌و خوداوه‌نده‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی نێوی ئافراندووه، كه په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه و له په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت. به ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه ناكرێت وه‌ک پێویستی به شتێک بێت، چونكه ئه‌و به خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێک ده‌داته هه‌مووان. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له یه‌كێک دروستكردووه، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووی زه‌وی نیشته‌جێ بن، كات و سنووره‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وانی داناوه و دیاری كردووه، تاكو به‌دوای خودا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو بیگه‌نێ و بیدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌ر یه‌كێكمان دوور نییه. چونكه له‌ودا ده‌ژین و ده‌جووڵێین و هه‌ین. وه‌ک هه‌ندێک شاعیرانتان وتیان: “ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین”. بۆیه جا كه نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه خودایه‌تی له په‌یكه‌ری زێڕ یان زیو یان به‌ردینه، كه داهێنان و كارده‌ستی مرۆڤ نیگاری كێشاوه. ئێستا خودا فه‌رمان ده‌دات بۆ هه‌موو خه‌ڵک و له هه‌موو شوێنێک كه تۆبه بكه‌ن، بۆیه چاوپۆشی له سه‌رده‌مانی نه‌زانی ده‌دكات. چونكه ڕۆژێكی داناوه تیایدا به‌ته‌مایه به دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به پیاوێک كه دیاری كردووه، به‌ڵگه‌شی به هه‌مووان داوه كه له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه”.
کردار 22:17-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پۆڵس لە ناوەڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وەستا و گوتی: «پیاوانی ئەسینا، دەبینم لە هەموو لایەکەوە زۆر دیندارن. کاتێک دەگەڕام و سەیری پەرستراوەکانتانم دەکرد، قوربانگایەکم بینی لەسەری نووسرا بوو: ”بۆ خودای نەناسراو.“ جا ئەوەتان بۆ ڕادەگەیەنم کە دەیپەرستن و نایناسن. «ئەو خودایەی کە جیهان و هەموو شتەکانی ناوی دروستکردووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوییە و لە پەرستگای دەستکرد نیشتەجێ نابێت. بە دەستی مرۆڤ خزمەت ناکرێت وەک ئەوەی پێویستی بە شتێک بێت، چونکە ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەمووان دەبەخشێت. هەموو نەتەوەکانی لە یەک کەسەوە دروستکردووە، تاکو لەسەر هەموو ڕووی زەوی نیشتەجێ بن، کات و سنوورەکانی نیشتەجێبوونی ئەوانی داناوە و دیاری کردووە، تاکو ڕوو لە خودا بکەن، بەڵکو بیگەنێ و بیدۆزنەوە، هەرچەندە لە هەر یەکێکمان دوور نییە. ”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“ وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان: ”ئێمەش نەوەی ئەوین.“ «لەبەر ئەوەی کە نەوەی خوداین، پێویستە وا بیرنەکەینەوە کە خودا وەکو پەیکەری زێڕ یان زیو یان بەردینە، کە داهێنان و بیری مرۆڤ شێوەی کێشاوە. لە سەردەمانی نەزانیدا خودا چاوپۆشی کردووە، بەڵام ئێستا فەرمان دەدات بە هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک کە تۆبە بکەن، چونکە ڕۆژێکی دیاری کردووە کە تێیدا لە ڕێگەی ئەو پیاوەی کە دەستنیشانی کردووە، بە دادپەروەری جیهان حوکم بدات. بەڵگەشی بە هەمووان داوە کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.»