کردار 16:17-21
کردار 16:17-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ پۆڵۆس له ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه بینی شاره‌كه پڕه له بت. بۆیه له كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه تووشیان ده‌هات. هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “دیاره بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا. ئینجا بردییانه ئاریۆپاگۆس و وتیان: “ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه نوێیه چییه باسی ده‌كه‌یت؟ چونكه شتی نامۆت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین”. چونكه هه‌موو ئه‌تینۆسییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌ده‌دا جگه له باس یان بیستنی شتی نوێ.
کردار 16:17-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک پۆڵس لە ئەسینا چاوەڕێی دەکردن، زۆر پەست و بێزار بوو کە بینی شارەکە پڕە لە بت. بۆیە لە کەنیشت گفتوگۆی لەگەڵ جولەکە و خواپەرستان دەکرد، لە بازاڕیش لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانە تووشیان دەبوو. کۆمەڵێک فەیلەسوفی ئەپیکوری و ستۆیکی گفتوگۆیان لەگەڵی دەکرد. هەندێکیان دەیانگوت: «ئەم چەنەبازە دەیەوێت چی بڵێت؟» هەندێکی دیکەشیان دەیانگوت: «دیارە بانگەواز بۆ چەند خوداوەندێکی نامۆ دەکات،» چونکە باسی عیسا و زیندووبوونەوەی دەکرد. ئینجا بردیانە ئاریۆپاگۆس و گوتیان: «دەتوانین بزانین ئەم فێرکردنە نوێیە چییە باسی دەکەیت؟ چونکە شتی سەیرت لێ دەبیستین و دەمانەوێت واتاکەی بزانین.» لەبەر ئەوەی هەموو ئەسیناییەکان و ئەو بێگانانەی تێدا دەژیان دەرفەتیان بە هیچ شتێک نەدەدا جگە لە باسکردن و گوێگرتن لە بیروڕا نوێیەکان.