کردار 1:17-6
کردار 1:17-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه تسلۆنیقێ كه كه‌نیشتی جووی لێ‌بوو. پۆڵۆس وه‌كو دابی خۆی چووه لایان، سێ شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ک به سیپاره‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ڕوونی ده‌كرده‌وه و ده‌ریده‌خست كه ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و له‌نێو مردووان هه‌ستێته‌وه. پێی وتن: ئه‌م ئیشۆعه‌ی من پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، مه‌سیحه‌كه‌یه. هه‌ندێكیان قه‌ناعه‌تیان هێنا و چوونه پاڵ پۆڵۆس و شیلا، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رێكی زۆر له یۆنانیی خواپه‌رست و له ژنه خانه‌دانه‌كانیش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو. جووه‌كانیش ئیره‌ییان پێ هات، هه‌ندێک پیاوخراپی بازاڕیان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و ئاژاوه‌یان له شار نایه‌وه. چوونه سه‌ر ماڵی ئیاسون و داوایان كرد پۆڵۆس و شیلا بهێنرێنه لای خه‌ڵک. كاتێ نه‌یاندۆزینه‌وه، ئیاسون و هه‌ندێک برایانیان بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایانی شار ڕ‌اكێشا، هاواریان ده‌كرد: “ئه‌مانه كه جیهانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئێره‌ش هاتوون،
کردار 1:17-6 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاش ئەوەی پۆڵس و هاوڕێکانی بە شاری ئەمفیپۆلیس و ئەپۆلۆنیادا تێپەڕین، گەیشتنە سالۆنیکی کە کەنیشتی جولەکەی لێ‌بوو. پۆڵس وەک کردبوویە پیشە چووە لایان، سێ ڕۆژی شەممە لەسەر یەک بە نووسراوە پیرۆزەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن، ڕوونی دەکردەوە و دەریدەخست کە دەبووایە مەسیح ئازار بچێژێت و لەنێو مردووان هەستێتەوە. پێی گوتن: «ئەم عیسایەی من پێتانی ڕادەگەیەنم، مەسیحەکەیە.» هەندێکیان قایل بوون و چوونە پاڵ پۆڵس و سیلا، هەروەها زۆر لە یۆنانی خواپەرست و لە ژنە خانەدانەکانیش کە ژمارەیان کەم نەبوو. بەڵام هەندێک لە جولەکەکانی دیکە ئیرەییان پێ هات، چەند پیاوخراپێکی بازاڕیان هێنا و خەڵکیان کۆکردەوە و ئاژاوەیان لە شاردا نایەوە. چوونە سەر ماڵی یاسون و داوایان کرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنە لای خەڵک. کاتێک نەیاندۆزینەوە، یاسون و هەندێک برایانیان بۆ لای فەرمانڕەوایانی شار ڕاکێشا، هاواریان دەکرد: «ئەمانە کە جیهانیان هەڵگێڕاوەتەوە، بۆ ئێرەش هاتوون،