کردار 25:16-31
کردار 25:16-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه. كه چاودێری زیندانه‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!”، ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه ژووره‌وه و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و شیلا چۆكی دادا. ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟” وتیان: “باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”.
کردار 25:16-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێ‌بوو. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، بناغەی بەندیخانەکەی هەژاند، دەستبەجێ هەموو دەرگاکان کرانەوە و کۆتی هەمووان بووەوە. کە چاودێرەکە خەبەری بووەوە و بینی دەرگاکانی بەندیخانە کراونەتەوە، شمشێری هەڵکێشا بەتەمابوو خۆی بکوژێت، وایزانی بەندکراوان ڕایانکردووە. بەڵام پۆڵس هاواری کرد: «هیچ لە خۆت مەکە، هەموومان لێرەین!» ئەویش داوای ڕووناکی کرد، چووە ژوورەوە و دەلەرزی، لەبەردەم پۆڵس و سیلا چۆکی دادا. ئەوسا بردنییە دەرەوە و گوتی: «گەورەکانم، پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟» گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.»