کردار 1:16-4
کردار 1:16-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس گه‌یشته ده‌ڕبێ و پاشان لیستره، له‌وێ قوتابییه‌ک به ناوی تیماتیئوس هه‌بوو، دایكی جووێكی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو. برایان له لیستره و ئیقانون گه‌واهییان بۆ ده‌دا. پۆڵۆس ده‌یوسیت تیماتیئوس له‌گه‌ڵی ده‌ربچێت، جا بردی و خروسه‌بڕانی كرد، له‌به‌ر ئه‌و جووانه‌ی له‌و ناوچانه بوون، چونكه هه‌موو ده‌یانزانی باوكی یۆنانییه. ئیتر به شاره‌كاندا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و پرسانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ران و پیرانه‌وه له یروشلایم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
کردار 1:16-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پۆڵس گەیشتە شاری دەربە و پاشان شاری لیسترا، لەوێ قوتابییەک بە ناوی تیمۆساوس هەبوو، دایکی جولەکەیەکی باوەڕدار بوو، بەڵام باوکی یۆنانی بوو. برایان لە لیسترا و کۆنیا بە باشە باسی تیمۆساوسیان دەکرد. پۆڵس حەزی دەکرد تیمۆساوس یاوەری بێت، جا بردی تاکو خەتەنە بکرێت، لەبەر ئەو جولەکانەی لەو ناوچانە بوون، چونکە هەموو دەیانزانی باوکی یۆنانییە. ئیتر پۆڵس و هاوڕێکانی لە شارێکەوە دەچوون بۆ شارێکی دیکە و ئەو فەرمانانەی لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان لەسەر درابوو، پێیان ڕادەگەیاندن تاکو پەیڕەوی بکەن.