کردار 1:16-21
کردار 1:16-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پۆڵس گەیشتە شاری دەربە و پاشان شاری لیسترا، لەوێ قوتابییەک بە ناوی تیمۆساوس هەبوو، دایکی جولەکەیەکی باوەڕدار بوو، بەڵام باوکی یۆنانی بوو. برایان لە لیسترا و کۆنیا بە باشە باسی تیمۆساوسیان دەکرد. پۆڵس حەزی دەکرد تیمۆساوس یاوەری بێت، جا بردی تاکو خەتەنە بکرێت، لەبەر ئەو جولەکانەی لەو ناوچانە بوون، چونکە هەموو دەیانزانی باوکی یۆنانییە. ئیتر پۆڵس و هاوڕێکانی لە شارێکەوە دەچوون بۆ شارێکی دیکە و ئەو فەرمانانەی لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان لەسەر درابوو، پێیان ڕادەگەیاندن تاکو پەیڕەوی بکەن. جا کڵێسا‌کان لە باوەڕدا بەهێز دەبوون و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەیان زیادی دەکرد. پاشان پۆڵس و هاوڕێیەکانی بە ناوچەکانی فریجیا و گەلاتیادا تێپەڕین، لەبەر ئەوەی ڕۆحی پیرۆز ڕێی نەدان لە ناوچەی ئاسیا پەیامی خودا ڕابگەیەنن. کاتێک گەیشتنە نزیک ناوچەی میسیا هەوڵیان دا بەرەو ناوچەی بیسینیا بڕۆن، بەڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نەدان. ئەوسا بە میسیادا تێپەڕین و هاتنە ترۆئاس. لە شەودا پۆڵس بینینێکی بۆ ئاشکرا کرا، کە تێیدا پیاوێکی مەکدۆنی ڕاوەستابوو و لێی دەپاڕایەوە و دەیگوت: «وەرە بۆ مەکدۆنیا و یارمەتیمان بدە.» پاش ئەوەی بینینەکەی بۆ ئاشکرا کرا، هەوڵماندا دەستبەجێ بەڕێ بکەوین بۆ مەکدۆنیا، دڵنیا بووین کە خودا بانگی کردووین تاکو مزگێنییان بدەینێ. جا بە دەریادا لە ترۆئاسەوە ڕاست بۆ سامۆسراکی ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس. لەوێشەوە بۆ فیلیپی کە گرنگترین شاری ناوچەی مەکدۆنیایە و جێنشینی ڕۆمانییەکانە، لەوێ چەند ڕۆژێک ماینەوە. لە ڕۆژی شەممەدا چووینە دەرەوەی شار بۆ سەر ڕووبار، لەو بڕوایەدا بووین کە شوێنێک بۆ نوێژکردن بدۆزینەوە. دانیشتین قسەمان لەگەڵ ئەو ژنانە کرد کە لەوێ کۆببوونەوە. یەک لەوان کە گوێی دەگرت ژنێکی خواپەرست بوو بە ناوی لیدیا، خەڵکی شاری سیاتیرا و بازرگانی کوتاڵی گرانبەها بوو. مەسیحی خاوەن شکۆ دڵی کردەوە تاکو سەرنج بداتە قسەکانی پۆڵس. کاتێک خۆی و خاووخێزانی لە ئاو هەڵکێشران، پاڕایەوە و گوتی: «ئەگەر بەڕاستی باوەڕتان وایە کە من باوەڕم بە مەسیحی خاوەن شکۆ هێناوە، ئەوا وەرنە ماڵەکەم و بمێننەوە.» ئیتر ناچاری کردین. کاتێک بۆ شوێنی نوێژکردن دەچووین، تووشی کارەکەرێک بووین ڕۆحی فاڵچیێتی تێدابوو، بە کاری فاڵچیێتییەکەی قازانجێکی زۆری بۆ خاوەنەکانی بەدەستدەهێنا. بەدوای پۆڵس و ئێمە کەوت و هاواری دەکرد: «ئەم مرۆڤانە بەندەی خودای هەرەبەرزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕادەگەیەنن.» چەندین ڕۆژ ئەمەی دەکرد، تاکو پۆڵس بێزار بوو، ئاوڕی دایەوە و بە ڕۆحەکەی گوت: «بە ناوی عیسای مەسیح فەرمانت پێدەدەم، لێی وەرە دەرەوە!» یەکسەر ڕۆحە پیسەکە لێی هاتە دەرەوە. کاتێک خاوەنەکانی کچە کارەکەرەکە بینییان سەرچاوەی داهاتیان بڕا، پۆڵس و سیلایان گرت، ڕایانکێشانە بازاڕ بۆ بەردەم دەسەڵاتداران. بردیاننە پێش دادوەران و گوتیان: «ئەم پیاوانە شارەکەمان دەشێوێنن، جولەکەن و نەریتێک بڵاو دەکەنەوە کە دروست نییە ئێمەی ڕۆمانی وەریبگرین یان کاری پێ بکەین.»
کردار 1:16-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس گه‌یشته ده‌ڕبێ و پاشان لیستره، له‌وێ قوتابییه‌ک به ناوی تیماتیئوس هه‌بوو، دایكی جووێكی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو. برایان له لیستره و ئیقانون گه‌واهییان بۆ ده‌دا. پۆڵۆس ده‌یوسیت تیماتیئوس له‌گه‌ڵی ده‌ربچێت، جا بردی و خروسه‌بڕانی كرد، له‌به‌ر ئه‌و جووانه‌ی له‌و ناوچانه بوون، چونكه هه‌موو ده‌یانزانی باوكی یۆنانییه. ئیتر به شاره‌كاندا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و پرسانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ران و پیرانه‌وه له یروشلایم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن. جا وارگه‌كان له باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد. ئینجا به ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه تێپه‌ڕین، چونكه ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له ئاسیا وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نن. كاتێ گه‌یشتنه میسیا هه‌وڵیان دا به‌ره‌و بیسینیا بڕۆن، به‌ڵام ڕووح ڕێگای نه‌دان. ئه‌وسا به میسیادا تێپه‌ڕین و هاتنه ترۆئۆس. له شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی ماقیدۆنیایی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه: “بپه‌ڕه‌وه بۆ ماقیدۆنیا و یارمه‌تیمان بده!”. كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ. جا به ده‌ریادا له ترۆئۆسه‌وه ڕێک بۆ سامۆتراقێ ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس. له‌وێشه‌وه بۆ پیلیۆس كه یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی ماقیدۆنیایه و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێک ماینه‌وه. له شه‌ممه‌دا چووینه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌ر ڕووبار و وه‌كو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی نوێژمان كرد. ئینجا دانیشتین و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كۆبووینه‌وه و قسه‌مان كرد. له شاری تیئۆتیڕا ژنێكی خواپه‌رست به ناوی لوودییا گوێی ده‌گرت، ئه‌رخه‌وان فرۆش بوو. په‌روه‌ردگار دڵی كرده‌وه تاكو سه‌رنج بداته قسه‌كانی پۆڵۆس. كاتێ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی عه‌مادكران، پاڕایه‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه من باوه‌ڕدارم به په‌روه‌ردگار، وه‌رنه ماڵه‌كه‌م و بمێننه‌وه”. ئیتر ناچاری كردین. ئه‌وه‌بوو بۆ شوێنی نوێژكردن ده‌چووین، تووشی كاره‌كه‌رێک بووین ڕووحی فاڵچیێتی تێدابوو، به فاڵچیێتییه‌كه‌ی قازانجێكی زۆری بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنا. به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”. ڕۆژانێكی زۆر ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵۆس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به ڕووحه‌كه‌ی وت: “به ناوی ئیشۆعی مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی ده‌رچوو!”. هه‌ر له‌و كاته‌دا ده‌رچوو. كاتێ خاوه‌نه‌كانی بینییان هیوای داهاتیان بڕا، پۆڵۆس و شیلایان گرت، ڕایانكێشانه بازاڕ بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران. بردییاننه پێش دادوه‌ران و وتیان: “ئه‌م پیاوانه شاره‌كه‌مان ده‌شێوێنن، جوون و نه‌ریتێک بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه‌ی ڕۆمانی نابێ په‌سه‌ندی بكه‌ین یان كاری پێ بكه‌ین”.