کردار 7:15-9
کردار 7:15-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه له ده‌می منه‌وه نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن. خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به ئێمه. به هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا نه‌كردووه، به باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه.
هاوبەشی بکە
کردار 15 بخوێنەوەکردار 7:15-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە.
هاوبەشی بکە
کردار 15 بخوێنەوە