کردار 6:15-11
کردار 6:15-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه. پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه له ده‌می منه‌وه نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن. خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به ئێمه. به هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا نه‌كردووه، به باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه. ئیتر بۆچی ئێوه خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه نیرێک ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه باوكانمان و نه خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟ به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه كه به به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”.
کردار 6:15-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.»