کردار 30:15-33
کردار 30:15-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مانیش كه به‌ڕێكران، بۆ ئینتیاكیا هاتن، جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كۆكرده‌وه و په‌یامه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد. كاتێ خوێندیانه‌وه به‌و دڵنه‌واییانه‌ی تیایدا بوو دڵشاد بوون. ئيهوودا و شیلاش كه خۆیان پێغه‌مبه‌ر بوون، به زۆر وته ئامۆژگاریی برایانیان كرد و وره‌یان به‌رزكردنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كیان به‌سه‌ربرد، له‌لایه‌ن برایانه‌وه، به ئاشتییه‌وه ڕه‌وانه كرانه‌وه بۆ لای په‌یامبه‌ران،
هاوبەشی بکە
کردار 15 بخوێنەوەکردار 30:15-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمانیش کە بەڕێکران و بۆ ئەنتاکیا هاتن، هەموو کۆمەڵەی باوەڕدارانیان کۆکردەوە و نامەکەیان پێشکەش کرد. کاتێک خوێندیانەوە بەو هاندانەی تێیدا بوو زۆر دڵشاد بوون. یەهودا و سیلاش کە خۆیان پێغەمبەر بوون، بە زۆر وشە هانی برایانیان دا و ورەیان بەرزکردنەوە. پاش ئەوەی ماوەیەکیان بەسەربرد، لەلایەن برایانەوە بە ئاشتییەوە ڕەوانە کرانەوە بۆ لای ئەوانەی ناردبوویانن، [
هاوبەشی بکە
کردار 15 بخوێنەوە