کردار 12:15-16
کردار 12:15-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه بێده‌نگ بوون و گوێیان له به‌رنڤا و پۆڵۆس گرت، باسی ئه‌و په‌رجوو و نیشانانه‌یان ده‌كرد كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامی داوه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوو وتی: “برایان گوێم لێ بگرن: شیمعون ڕوونی كرده‌وه چۆن خودا یه‌كه‌مجار بایه‌خی خۆی به نه‌ته‌وه‌كان نیشانداوه، تا له‌نێو ئه‌واندا گه‌لێک بۆ ناوی خۆی ببات. وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه ڕێک ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ک نووسراوه: {دوای ئه‌مه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ڕه‌شماڵه كه‌وتووه‌كه‌ی داوید بنیاد ده‌نێمه‌وه، ڕووخاوییه‌كانی بنیاد ده‌نێمه‌وه وسه‌رله‌نوێ هه‌ڵیده‌ده‌مه‌وه،
کردار 12:15-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بێدەنگ بوون و گوێیان لە بەرناباس و پۆڵس گرت، باسی ئەو نیشانە و پەرجووانەیان دەکرد کە خودا لەسەر دەستی ئەوان لەناو ناجولەکەکان ئەنجامی داوە. دوای ئەوەی تەواوبوون، یاقوب گوتی: «ئەی برایان گوێم لێ بگرن. شیمۆن ڕوونی کردەوە چۆن خودا یەکەم جارە بایەخی خۆی بۆ ناجولەکەکان نیشان داوە بۆ ئەوەی لەناو ئەواندا گەلێک ناوی ئەو هەڵبگرن. وتەی پێغەمبەرانیش لەگەڵ ئەمە ڕێک دەکەوێت، هەروەک نووسراوە: «﴿دوای ئەمە دەگەڕێمەوە و چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە،