لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 5:12-9

کردار 5:12-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆیه‌ كه‌ په‌تڕۆس زیندان كرابوو، وارگه‌ به‌ گوڕ له‌ پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد. به‌ڵام كاتێ هیڕوودس به‌ته‌مابوو بیهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و شه‌وه‌دا په‌تڕۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به‌ دوو زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانیی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد. له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه‌، جا كه‌له‌كه‌ی په‌تڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته‌!”. ئیتر زنجیره‌كان له‌ ده‌سته‌كانی كه‌وتن. فریشته‌كه‌ پێی فه‌رموو: “پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته‌ و سۆله‌كانت له‌ پێ بكه‌!” ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی فه‌رموو: “كراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه‌ و دوام بكه‌وه‌”. ئه‌ویش ده‌رچوو و دوای كه‌وت، نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی به‌هۆی فریشته‌كه‌وه‌ ڕووده‌دات ڕاسته‌، به‌ڵكو وایده‌زانی بینینێک ده‌بینێت.

هاوبەشی بکە
کردار 12 بخوێنەوە