کردار 5:12-12
کردار 5:12-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كه په‌تڕۆس زیندان كرابوو، وارگه به گوڕ له پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد. به‌ڵام كاتێ هیڕوودس به‌ته‌مابوو بیهێنێته ده‌ره‌وه، له‌و شه‌وه‌دا په‌تڕۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به دوو زنجیر به‌سترابووه‌وه، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانیی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد. له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه، جا كه‌له‌كه‌ی په‌تڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته!”. ئیتر زنجیره‌كان له ده‌سته‌كانی كه‌وتن. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته و سۆله‌كانت له پێ بكه!” ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی فه‌رموو: “كراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه و دوام بكه‌وه”. ئه‌ویش ده‌رچوو و دوای كه‌وت، نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی به‌هۆی فریشته‌كه‌وه ڕووده‌دات ڕاسته، به‌ڵكو وایده‌زانی بینینێک ده‌بینێت. پاسه‌وانگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان بڕی و گه‌یشتنه ده‌روازه ئاسنینه‌كه‌ی به‌ره‌و شار، له خۆیه‌وه بۆیان كرایه‌وه، ده‌رچوون و شه‌قامێكیان بڕی، یه‌كسه‌ر فریشته‌كه به‌جێیهێشت. ئینجا په‌تڕۆس به‌خۆیدا هاته‌وه و وتی: “ئێستا به ڕاستی زانیم كه په‌روه‌ردگار فریشته‌كه‌ی نارد و له ده‌ستی هیڕوودس و هه‌موو ئه‌وه‌ی گه‌لی جوو چاوه‌ڕێی بوو ده‌ربازی كردم”. كه ئه‌مه تێگه‌یشت، هاته ماڵی مه‌ریه‌می دایكی یوخه‌ننه‌ن كه پێی ده‌ووترا مه‌رقوس، زۆر كه‌س له‌وێدا كۆببوونه‌وه نوێژیان ده‌كرد.
کردار 5:12-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە کاتێک پەترۆس زیندانی کرابوو، کڵێسا بە گوڕ لە پێناوی ئەو نوێژیان بۆ خودا دەکرد. شەوی پێش ئەو ڕۆژەی کە هێرۆدس بەتەمابوو پەترۆس بهێنێتە دەرەوە و دادگایی بکات، پەترۆس لەنێوان دوو سەربازدا نوستبوو، بە دوو زنجیر بەسترابووەوە، لە بەردەرگاش پاسەوان هەبوو، کە پاسەوانی زیندانەکەیان دەکرد. لەپڕ فریشتەیەکی یەزدان دەرکەوت و ڕووناکییەک لەناو ژوورەکە درەوشایەوە، جا کەلەکەی پەترۆسی جوڵاند و خەبەری کردەوە و گوتی: «خێرا هەستە!» ئیتر زنجیرەکان لە دەستەکانی کەوتن. فریشتەکە پێی گوت: «پشتێنەکەت ببەستە و پێڵاوەکانت لە پێ بکە!» ئەویش کردی. ئینجا پێی گوت: «سەرکراسەکەت لەبەر بکە و دوام بکەوە.» پەترۆسیش دوای کەوت و لە بەندیخانە چووە دەرەوە، نەیدەزانی ئەوەی لە ڕێگەی فریشتەکەوە ڕوودەدات ڕاستە، بەڵکو وایدەزانی بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە. پاسەوانی یەکەم و دووەمیان بڕی و گەیشتنە دەروازە ئاسنینەکەی بەرەو شار، لە خۆیەوە بۆیان کرایەوە، تێپەڕین و شەقامێکیان بڕی، لەناکاو فریشتەکە بەجێی هێشت. ئینجا پەترۆس بەخۆیدا هاتەوە و گوتی: «ئێستا بەڕاستی زانیم کە یەزدان فریشتەکەی نارد و لە دەستی هێرۆدس و هەموو ئەوەی گەلی جولەکە چاوەڕێی بوو دەربازی کردم.» هەرکە بە تەواوی زانی چی ڕوویداوە، ڕۆیشت بۆ ماڵی مریەمی دایکی یۆحەنا کە پێی دەگوترا مەرقۆس، لەوێ خەڵکێکی زۆر کۆببوونەوە و نوێژیان دەکرد.