کردار 20:12-24
کردار 20:12-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هیڕوودس له خه‌ڵكی سووڕ و سه‌یده‌ن زۆر تووڕه بوو، ئه‌وانیش به یه‌ک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی كرد و داوای ئاشتبوونه‌وه‌یان كرد، چونكه ناوچه‌كه‌یان له ناوچه‌ی پاشاوه ئازووقه ده‌درا. له ڕۆژی دیاریكراودا هیڕوودس جلی پاشایه‌تی له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر ته‌ختی حوكمدان دانیشت و وتاری بۆیان دا. گه‌له‌كه‌ش هاواریان كرد: “ئه‌مه ده‌نگی خوداوه‌ندێكه هی مرۆڤ نییه!” یه‌كسه‌ر فریشته‌ی په‌روه‌ردگار لێیدا، چونكه شكۆی نه‌دایه خودا، كرمیش لێیدا و مرد. به‌ڵام وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد و زیاتر ده‌بوو.
کردار 20:12-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هێرۆدس لە خەڵکی سور و سەیدا زۆر تووڕە بوو، ئەوانیش بە یەک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سەرپەرشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی کرد و داوای ئاشتبوونەوەیان کرد، چونکە ناوچەکەیان لە ناوچەی پاشاوە ئازووقەی بۆ دەهات. لە ڕۆژی دیاریکراودا هێرۆدس جلی پاشایەتیی لەبەرکرد، لەسەر کورسی حوکمدان دانیشت و وتاری بۆیان دا. خەڵکەکەش هاواریان کرد: «ئەمە دەنگی خوداوەندێکە هی مرۆڤ نییە!» دەستبەجێ فریشتەیەکی یەزدان لێیدا، چونکە شکۆی نەدایە خودا، کرمیش لێیدا و مرد. بەڵام پەیامی خودا بەردەوام لە پەرەسەندن و گەشەکردندا بوو.