کردار 24:11-26
کردار 24:11-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه پیاوچاک بوو، پڕبوو له ڕووحی پارسا و باوه‌ڕ. كۆمه‌ڵێكی زۆریش هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگاره‌وه. ئه‌وسا به‌رنڤا چووه ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت، كاتێ دۆزییه‌وه بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له وارگه كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێ‌نرا مه‌سیحی.
هاوبەشی بکە
کردار 11 بخوێنەوەکردار 24:11-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە پیاوچاک بوو، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و باوەڕ. خەڵکێکی زۆریش هاتنە پاڵ مەسیحی خاوەن شکۆ. ئەوسا چوو بۆ تەرسۆس تاکو بەدوای شاولدا بگەڕێت، کاتێک دۆزییەوە بۆ ئەنتاکیای هێنا. ئیتر ساڵێکی تەواو لە کڵێسا کۆبوونەوە و خەڵکێکی زۆریان فێرکرد. یەکەم جاریش لە ئەنتاکیا قوتابییەکان ناویان لێ‌نرا مەسیحی.
هاوبەشی بکە
کردار 11 بخوێنەوە