کردار 22:11-26
کردار 22:11-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته گوێی وارگه‌ی یروشلایم، ئه‌وانیش به‌رنڤایان بۆ ئینتیاكیا نارد. كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه به دڵ له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن، چونكه پیاوچاک بوو، پڕبوو له ڕووحی پارسا و باوه‌ڕ. كۆمه‌ڵێكی زۆریش هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگاره‌وه. ئه‌وسا به‌رنڤا چووه ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت، كاتێ دۆزییه‌وه بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له وارگه كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێ‌نرا مه‌سیحی.
کردار 22:11-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەم هەواڵە گەیشتە کڵێسا‌ی ئۆرشەلیم، ئەوانیش بەرناباسیان بۆ ئەنتاکیا نارد. کاتێک گەیشت و نیعمەتی خودای بینی، دڵشاد بوو، هەمووانی هاندا بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بمێننەوە، چونکە پیاوچاک بوو، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و باوەڕ. خەڵکێکی زۆریش هاتنە پاڵ مەسیحی خاوەن شکۆ. ئەوسا چوو بۆ تەرسۆس تاکو بەدوای شاولدا بگەڕێت، کاتێک دۆزییەوە بۆ ئەنتاکیای هێنا. ئیتر ساڵێکی تەواو لە کڵێسا کۆبوونەوە و خەڵکێکی زۆریان فێرکرد. یەکەم جاریش لە ئەنتاکیا قوتابییەکان ناویان لێ‌نرا مەسیحی.