لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 39:10-44

کردار 39:10-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئیهوود و یروشلایم كردی. ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵواسینی به‌ داره‌وه‌ كوشتیان، به‌ڵام خودا له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ڕێگای دا ده‌ركه‌وێت، نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كه‌ خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه‌ كه‌ پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه‌. ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه‌ خودا ئه‌می به‌ دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه‌. هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به‌ ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”. كاتێ په‌تڕۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕووحی پارسا ڕژایه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌یان ده‌بیست.

هاوبەشی بکە
کردار 10 بخوێنەوە