دووەم تیمۆساوس 12:3-17
دووەم تیمۆساوس 12:3-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ئیشۆعی مه‌سیحدا به خواترسی بژین، ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. به‌ڵام خه‌ڵكی به‌دكار و فێڵبازان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو. به‌ڵام تۆ، بمێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێری بوویت و دڵنیابوویت، زانیت له كێ فێربوویت، هه‌روه‌ها له منداڵییه‌وه له سیپاره پارسا‌كان ده‌زانیت كه ده‌توانن بتكه‌نه دانا بۆ ڕزگاری، به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح. هه‌موو سیپاره‌كان به سروشی خودایه، سوودبه‌خشه بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن و لێڕاهێنان له خوداناسی، تاكو مرۆڤی خودا ته‌واو بێت، ئاماده بێت بۆ هه‌موو كارێكی چاک.
دووەم تیمۆساوس 12:3-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموو ئەوانەی دەیانەوێ بە لەخواترسییەوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح بژین، دەچەوسێنرێنەوە، بەڵام خراپەکار و فێڵبازان بەرەو خراپتر دەڕۆن کە چەواشەکار و چەواشەکراون. بەڵام تۆ، لەسەر ئەوە بمێنەوە کە فێری بوویت و دڵنیابوویت، چونکە زانیت لە کێ فێربوویت، هەروەها لە منداڵییەوە لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە دەزانیت کە دەتوانن لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح بتکەنە دانا بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری. هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.