دووەم تیمۆساوس 7:2-19
دووەم تیمۆساوس 7:2-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بیربکەوە لەوەی دەیڵێم، مەسیحی خاوەن شکۆ یارمەتیت دەدات لە هەموو شتێک تێبگەیت. یادی عیسای مەسیح بکە، کە لەنێو مردووان هەستایەوە و لە نەوەی داود بوو. ئەمە پەیامی ئینجیلەکەمە، کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم و وەک تاوانبارێک کۆت و زنجیر کراوم، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت. بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی. ئەم قسەیە ڕاستە: «ئەگەر لەگەڵیدا مردبین، لەگەڵیشی دەژین، ئەگەر دانبەخۆدا بگرین، لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین. ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات. ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.» ئەمانەیان بیربخەوە و لە شەڕەقسە ئاگاداریان بکەوە لەبەردەم خودا، چونکە سوودی نییە، بەڵکو بیسەران دەڕووخێنێت. کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە. خۆت لە قسەی هیچوپووچ بپارێزە، چونکە زیاتر و زیاتر مرۆڤ بەرەو خوانەناسی دەبات. وشەکانیان وەک لاڕەشەیە تەشەنە دەکات. لەوانە هیمینایۆس و فیلێتۆس، کە لە ڕاستی دەرچوون و دەڵێن هەستانەوە ڕوویداوە، ئیتر باوەڕی هەندێک هەڵدەگێڕنەوە. بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»
دووەم تیمۆساوس 7:2-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تێبگه له‌وه‌ی ده‌یڵێم. په‌روه‌ردگار پێت بدات له هه‌موو شتێک تێبگه‌یت. یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له نه‌وه‌ی داویده، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت. بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی. ئه‌م وشه‌یه ڕاسته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین، له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین، ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین، له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات. ئه‌گه‌ر سه‌رڕاست نه‌بین، ئه‌و هه‌ر به سه‌رڕاستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات. ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه و له شه‌ڕه‌قسه ئاگاداریان بكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا، چونكه سوودی نییه، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت. كۆشش بكه خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه. خۆت له قسه‌ی ناڕه‌وا و خراپ بپارێزه، چونكه زیاتر به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌چن. وشه‌كانیان وه‌ک لاڕه‌شه‌یه ته‌شه‌نه ده‌كات. له‌وانه هیمینایۆس و پیلێتۆس، كه له ڕه‌وا ده‌رچوون و ده‌ڵێن: “هه‌ستانه‌وه ڕوویداوه” ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێک هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه. به‌ڵام بناغه تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره، با له به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه”.