دووەم سالۆنیکی 6:1-9
دووەم سالۆنیکی 6:1-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به ته‌نگانه بداته‌وه، ئێوه كه له ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی. له ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن، ئه‌وانه به له‌ناوچوونی جاویدانی سزا ده‌درێن، دوور له ئاماده‌گی په‌روه‌ردگار و شكۆی تواناكه‌ی،
دووەم سالۆنیکی 6:1-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی خودا دادپەروەرە، ئەوانەی تەنگتان پێ هەڵدەچنن بە تەنگانە سزایان دەداتەوە، هەروەها ئێوە کە لە تەنگانەن، لەگەڵ ئێمە حەسانەوەتان دەبێت. ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە عیسای خاوەن شکۆ لە ئاسمان لەگەڵ فریشتە بە تواناکانیدا لە گڕی ئاگردا دەردەکەوێت. سزای ئەوانە دەدات کە خودا ناناسن و گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی عیسای خاوەن شکۆمان نابن، ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی،