دووەم پەترۆس 5:3-8
دووەم پەترۆس 5:3-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به خواستی خۆیان ئه‌مه‌یان لێ دیار نیه: كه له كۆنه‌وه به وشه‌ی خودا ئاسمانان هه‌بووه، زه‌ویش له ئاو و به ئاو په‌یدا بووه، به‌هۆی ئه‌م ئاوه‌ش له‌و كات جیهان ئاوی لێ هه‌ستا و له‌ناوچوو. به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به هه‌مان وشه بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون. به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه.
دووەم پەترۆس 5:3-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە ئەنقەست ئەوە پشتگوێ دەخەن کە لە کۆنەوە بە فەرمایشتی خودا ئاسمان دروست بووە و زەویش لە ئاو و بە ئاوەوە پەیدابووە. هەروەها بەهۆی ئەم ئاوەشەوە بوو کە جیهانی ئەو کات ژێر ئاو کەوت و لەناوچوو. بەڵام زەوی و ئاسمانی ئێستا بە هەمان فەرمایشت بۆ ئاگر هەڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە و لەناوچوونی خراپەکاران پارێزراون. بەڵام خۆشەویستان تەنها ئەم شتەتان لەیاد نەچێت، ڕۆژێک لەلای یەزدان وەک هەزار ساڵە و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێکە.