دووەم پەترۆس 3:2-9
دووەم پەترۆس 3:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له چڵێسییان به قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له كۆنه‌وه حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و له‌ناوچوونیان نانوێت. چونكه خودا به‌زه‌یی به فریشته نه‌هاته‌وه كه گوناهیان كرد، به‌ڵكو به زنجیری تاریكی فڕێیدانه قووڵایی دۆزه‌خ و به پاسكردنه‌وه ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن. هه‌روه‌ها كه به‌زه‌یی به جیهانی كۆن نه‌هاته‌وه كاتێ لافاوی هێنایه سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان، به‌ڵكو نوخی بانگه‌وازده‌ری خوداناسی له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی پاراست. كاتێ شاره‌كانی سه‌دوم و عامووڕه‌ی تاوانبار كرد به تێكدانی ته‌واو و كردنیه خۆڵه‌مێش، كردنییه په‌ند بۆ خوانه‌ناسان. كاتێ ڵوتی خوداناسی ده‌رباز كرد كه له به‌ڕه‌ڵایی به‌دكاران بێزار بوو چونكه ئه‌و خوداناسه كه له‌نێویاندا ده‌ژیا، كرده‌وه خراپه‌كانیان ده‌بیست و ده‌یبینی، ڕۆژ به ڕۆژ گیانی خوداناسی ئازار ده‌درا په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له تاقیكردنه‌وه ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه له ژێر سزادان بهێڵێته‌وه،
دووەم پەترۆس 3:2-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو مامۆستایانەی بەهۆی چاوبرسیێتیانەوە، لە ڕێگەی چەند چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە بۆ سوودی خۆیان بەکارتاندەهێنن، تاوانبارکردنیان نزیک بووەتەوە و لەناوچوونیان بەلاوە نەنراوە. خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن. هەروەها کە بەزەیی بە جیهانی کۆندا نەهاتەوە کاتێک لافاوی هێنایە سەر جیهانی خراپەکاران، بەڵکو نوحی ڕاگەیەنەری ڕاستودروستی لەگەڵ حەوت کەسی دیکە پاراست. کاتێک شارەکانی سەدۆم و عەمۆرای تاوانبار کرد بە تێکدانی تەواو و ئەوانی کردە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ داهاتووی خراپەکاران. کاتێک لوتی پیاوچاکی دەرباز کرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران بێزار بوو، چونکە ئەو پیاوچاکە کە لەنێویاندا دەژیا، کردەوە خراپەکانیانی دەبینی و دەبیست، ڕۆژ بە ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی ئازار دەدرا. ئەگەر وابێت، یەزدان دەزانێت چۆن لەخواترسان لە تاقیکردنەوە دەرباز بکات و خراپەکاران هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە لەژێر سزاداندا بهێڵێتەوە،