دووەم پەترۆس 13:2-16
دووەم پەترۆس 13:2-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کرێی خراپەکارییەکانیان وەردەگرن. وا دادەنێن چێژوەرگرتن لەوەیە کە بە درێژایی ڕۆژ سەڵتەنەت لێبدەن، ئەوانە لەکە و کەموکوڕی ئێوەن، کاتێک بەشداری لە خوانەکانتان دەکەن چێژ لە فێڵەکانیان وەردەگرن. چاویان پڕە لە داوێنپیسی و لە گوناه ناوەستن، دەروونە لەرزۆکەکان هەڵدەخەڵەتێنن، دڵیان بە چاوبرسی ڕاهێنراوە، ئەوانە ڕۆڵەی نەفرەتن. لە ڕێگای ڕاستی لایانداوە و چەواشە کراون، دوای ڕێبازی بەلعامی کوڕی بەعۆر کەوتن، ئەوەی حەزی لە کرێی خراپەکاری بوو، بەڵام سەرزەنشتی سەرپێچییەکەی وەرگرت، گوێدرێژی بێزمان بە دەنگی مرۆڤانە هاتە دوان و سەرشێتی ئەو پێغەمبەرەی ڕاگرت.
دووەم پەترۆس 13:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كرێی خراپه‌كانیان وه‌رده‌گرن. وا داده‌نێن چێژ به درێژایی ڕۆژ له سه‌ڵته‌نه‌تدایه، گڵاوی و كه‌موكوڕی، چێژ له فێڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن. چاویان پڕه له داوێنپیسی و له گوناه ناوه‌ستن، ده‌روونه ناجێگیره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دڵیان به چڵێسی ڕاهێنراوه، ڕۆڵه‌كانی نه‌فره‌تن. له ڕێگای ڕاست لایانداوه و وێڵ بوون، دوای ڕێبازی بلعه‌می كوڕی به‌عور كه‌وتن، ئه‌وه‌ی حه‌زی له كرێی خراپه‌كاری بوو، به‌ڵام سه‌رزه‌نشتی سه‌رپێچییه‌كه‌ی وه‌رگرت، گوێدرێژی بێزمان به ده‌نگی مرۆڤانه هاته دووان و سه‌رشێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاگرت.