دووەم پەترۆس 1:2-12
دووەم پەترۆس 1:2-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام لەنێو گەلەکەدا پێغەمبەری درۆزن هەبوون، وەک لەنێوان ئێوەشدا مامۆستای درۆزن دەبێت، ئەوانەی بە نهێنی فێرکردنی چەوتی لەناوبەر دەهێننە ناوەوە، تەنانەت نکۆڵی لە مەسیحی باڵادەست دەکەن کە ئەوانی کڕییەوە، لەناوچوونێکی خێرا بەسەر خۆیاندا دەهێنن. زۆر کەسیش بەدوای بەڕەڵاییەکانیان دەکەون، لەبەر ئەوان کفر بە ڕێبازی ڕاستی دەکرێت. ئەو مامۆستایانەی بەهۆی چاوبرسیێتیانەوە، لە ڕێگەی چەند چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە بۆ سوودی خۆیان بەکارتاندەهێنن، تاوانبارکردنیان نزیک بووەتەوە و لەناوچوونیان بەلاوە نەنراوە. خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن. هەروەها کە بەزەیی بە جیهانی کۆندا نەهاتەوە کاتێک لافاوی هێنایە سەر جیهانی خراپەکاران، بەڵکو نوحی ڕاگەیەنەری ڕاستودروستی لەگەڵ حەوت کەسی دیکە پاراست. کاتێک شارەکانی سەدۆم و عەمۆرای تاوانبار کرد بە تێکدانی تەواو و ئەوانی کردە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ داهاتووی خراپەکاران. کاتێک لوتی پیاوچاکی دەرباز کرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران بێزار بوو، چونکە ئەو پیاوچاکە کە لەنێویاندا دەژیا، کردەوە خراپەکانیانی دەبینی و دەبیست، ڕۆژ بە ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی ئازار دەدرا. ئەگەر وابێت، یەزدان دەزانێت چۆن لەخواترسان لە تاقیکردنەوە دەرباز بکات و خراپەکاران هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە لەژێر سزاداندا بهێڵێتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی کەوتوونەتە دوای هەوەسی گڵاوی سروشتی دنیایی، سووکایەتی بە دەسەڵات دەکەن. چاونەترس و کەللەڕەقن، ناترسن لەوەی بوختان بە فریشتەکان بکەن، هەرچەندە فریشتەکان لەوان بە تواناتر و بەهێزترن، بەڵام لەبەردەم یەزداندا حوکمی بوختانکردنیان بەسەردا نادەن. بەڵام ئەو خراپەکارانە کفر لە شتێک دەکەن کە لێی تێناگەن، ئەوانە وەک ئاژەڵی بەستەزمانن کە لەدایک بوون بۆ ئەوەی ڕاوبکرێن و بکوژرێن، بە گەندەڵی خۆیان لەناودەچن.
دووەم پەترۆس 1:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه ئه‌وانی كڕییه‌وه، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن. زۆریش به‌دوای له‌ناوچوونه‌كانیان ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وان كفر به ڕێبازی ڕه‌وا ده‌كرێت. له چڵێسییان به قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له كۆنه‌وه حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و له‌ناوچوونیان نانوێت. چونكه خودا به‌زه‌یی به فریشته نه‌هاته‌وه كه گوناهیان كرد، به‌ڵكو به زنجیری تاریكی فڕێیدانه قووڵایی دۆزه‌خ و به پاسكردنه‌وه ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن. هه‌روه‌ها كه به‌زه‌یی به جیهانی كۆن نه‌هاته‌وه كاتێ لافاوی هێنایه سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان، به‌ڵكو نوخی بانگه‌وازده‌ری خوداناسی له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی پاراست. كاتێ شاره‌كانی سه‌دوم و عامووڕه‌ی تاوانبار كرد به تێكدانی ته‌واو و كردنیه خۆڵه‌مێش، كردنییه په‌ند بۆ خوانه‌ناسان. كاتێ ڵوتی خوداناسی ده‌رباز كرد كه له به‌ڕه‌ڵایی به‌دكاران بێزار بوو چونكه ئه‌و خوداناسه كه له‌نێویاندا ده‌ژیا، كرده‌وه خراپه‌كانیان ده‌بیست و ده‌یبینی، ڕۆژ به ڕۆژ گیانی خوداناسی ئازار ده‌درا په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له تاقیكردنه‌وه ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه له ژێر سزادان بهێڵێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هه‌وه‌سی گڵاوی كه‌وتوونه‌ته دوای جه‌سته، سووكایه‌تی به ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. چاونه‌ترس و له‌خۆبایین، ناترسن بوختان به شكۆداران بكه‌ن، له‌وێدا فریشته‌كان به‌هێزتر و به‌تواناترن، له ئاماده‌گی په‌روه‌ردگاره‌وه حوكمی بوختانیان له‌سه‌ر پێشكه‌ش ناكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانن، به زگ‌ماک بۆ ڕاوكردن و له‌ناوچوونن، بوختان به‌وه ده‌كه‌ن كه لێی نازانن، به گه‌نده‌ڵیی خۆیان له‌ناوده‌چن.