دووەم کۆرنسۆس 8:9-11
دووەم کۆرنسۆس 8:9-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. وه‌ک نووسراوه: {به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه} . جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 8:9-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا‌ش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باش‌دا سەرڕێژ بن. وەک نووسراوە: ﴿بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.﴾ جا ئەو خودایەی تۆ‌و بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە.