دووەم کۆرنسۆس 6:9-14 - Compare All Versions
دووەم کۆرنسۆس 6:9-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه، ئه‌وه‌ی به داڕشت بچێنێ به داڕشت ده‌دروێته‌وه. با هه‌ریه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت. خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. وه‌ک نووسراوه: {به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه} . جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه. چونكه كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه ته‌نها پێویستی پارسا‌كان پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات. به ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان. هه‌روه‌ها له پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئێوه، تامه‌زرۆی ئێوه‌ن له‌به‌ر ئه‌و به‌خششه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی خودا كه پێتان دراوه.
دووەم کۆرنسۆس 6:9-14 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەمەش بزانن: «ئەوەی کەم بچێنێت کەم دەدروێتەوە، ئەوەی بە دڵفراوانی بچێنێ بە دڵفراوانی دەدروێتەوە.» با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت. خودا‌ش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باش‌دا سەرڕێژ بن. وەک نووسراوە: ﴿بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.﴾ جا ئەو خودایەی تۆ‌و بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە. ئەم خزمەتەی ئێوە دەیکەن، تەنها پێداویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا پڕ ناکاتەوە، بەڵکو وا دەکات کە زۆر کەس سوپاسی خودا بکەن. لە ڕێگەی ئەو خزمەتەوە کە دەیکەن ئێوە خۆتان سەلماندووە، شکۆمەندی خودا دەردەخەن بە گوێڕایەڵی و دانپێدانانتان بە پەیامی ئینجیلی مەسیح، هەروەها دڵفراوانیتان لە بەشداریتان لەگەڵ ئەوان و هەموو لایەک. هەروەها لە پاڕانەوەیان بۆ ئێوە، تامەزرۆی بینینی ئێوەن لەبەر ئەو نیعمەتە لە ڕادەبەدەرەی خودا کە پێتان دراوە.