دووەم کۆرنسۆس 10:9-13
دووەم کۆرنسۆس 10:9-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه. چونكه كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه ته‌نها پێویستی پارسا‌كان پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات. به ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان.
دووەم کۆرنسۆس 10:9-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا ئەو خودایەی تۆ‌و بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە. ئەم خزمەتەی ئێوە دەیکەن، تەنها پێداویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا پڕ ناکاتەوە، بەڵکو وا دەکات کە زۆر کەس سوپاسی خودا بکەن. لە ڕێگەی ئەو خزمەتەوە کە دەیکەن ئێوە خۆتان سەلماندووە، شکۆمەندی خودا دەردەخەن بە گوێڕایەڵی و دانپێدانانتان بە پەیامی ئینجیلی مەسیح، هەروەها دڵفراوانیتان لە بەشداریتان لەگەڵ ئەوان و هەموو لایەک.