دووەم کۆرنسۆس 1:5-7
دووەم کۆرنسۆس 1:5-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه كه له خوداوه‌یه و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه. ئێمه‌ش له‌م ڕه‌شماڵه‌دا ده‌ناڵێنین، تامه‌زرۆین ماڵی ئاسمانیمان له سه‌ری بپۆشین، چونكه ئه‌گه‌ر پۆشیمان به ڕووتی نابینرێین. چونكه له‌م ڕه‌شماڵه‌داین له‌به‌ر بارگرانی ده‌ناڵێنین، كه نامانه‌وێت دایبكه‌نین به‌ڵكو بپۆشرێین، تاكو مه‌رگ له‌لایه‌ن ژیانه‌وه قووت بدرێت. به‌ڵام خودایه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه دروستكردووه، ئه‌ویش وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی پێمان داوه. كه‌واته هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه له له‌شدا نیشته‌جێین، له په‌روه‌ردگار دوورین. چونكه به باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به بینراو.
دووەم کۆرنسۆس 1:5-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین، ئەگەر چادرە زەمینییەکەمان ڕووخا، خانووێکمان لە خوداوە هەیە کە هەتاهەتاییە لە ئاسماندایە، خانووێکی دەستکرد نییە. ئێمەش لەم چادرەدا دەناڵێنین و تامەزرۆی ئەوەین کە ماڵی ئاسمانیمان بپۆشین، چونکە کە پۆشیمان ئیتر بە ڕووتی نابینرێین. لەبەر ئەوەی لەم چادرەداین لەبەر بارگرانی دەناڵێنین، کە نامانەوێت دایبکەنین بەڵکو بپۆشرێین، تاکو مردن لەلایەن ژیانەوە قووت بدرێت. خودایە ئەوەی ئێمەی بە تایبەت بۆ ئەمە دروستکردووە، ئەویش وەک پێشەکی ڕۆحی پیرۆزی پێمان داوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت. بۆیە هەموو کات دڵنیاین و دەزانین کە هەتا لە جەستەدا نیشتەجێ بین، لە عیسای خاوەن شکۆ دوورین، چونکە بە باوەڕ دەڕۆین نەک بە بینراو.