دووەم کۆرنسۆس 6:4-9
دووەم کۆرنسۆس 6:4-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خودا كه فه‌رمووی: “با له تاریكی‌دا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه”، ئه‌و له دڵماندا دره‌وشایه‌وه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا. به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه هێز له خوداوه‌یه نه‌ک له ئێمه. له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین. چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.
دووەم کۆرنسۆس 6:4-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە خودا، ئەوەی فەرمووی: ﴿با لە تاریکیدا ڕووناکی بدرەوشێتەوە،﴾ ئەو لە دڵماندا درەوشایەوە، بۆ ڕووناککردنەوەی ناسینی شکۆی خودا لە ڕووی عیسای مەسیحدا. بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە. لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛ چەوسێنراوەین، بەڵام بەجێنەهێڵدراوین؛ بە زەویدا دەدرێین، بەڵام لەناو ناچین.