دووەم کۆرنسۆس 1:4-4
دووەم کۆرنسۆس 1:4-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی بەهۆی بەزەیی خوداوە ئەم خزمەتەمان هەیە، بێ هیوا نابین، بەڵکو ئەو ڕێگایانەمان ڕەتکردەوە کە شاراوەن و شەرمەزاریی دەهێنن، فێڵ ناکەین و دەستکاری وشەی خودا ناکەین، بەڵکو بە دەرخستنی ڕاستی، لەبەردەم خودا بۆ ویژدانی هەرکەسێک خۆمان دەسەلمێنین. بەڵام ئەگەر مژدەکەمان شاراوە بێت، ئەوا بۆ ئەوانە شاراوەیە کە لەناودەچن، لێرەدا خوداوەندی ئەم دنیایە بیری بێباوەڕانی کوێر کردووە، تاکو ڕووناکی مزگێنیی شکۆی مەسیحیان بۆ نەدرەوشێتەوە، ئەوەی وێنەی خودایە.
دووەم کۆرنسۆس 1:4-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كه ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین، به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه، به فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر موژده‌كه‌مان شاراوه بێت، ئه‌وا له‌نێو له‌ناوچوواندا شاراوه‌یه، كه خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه، كه وێنه‌ی خودایه.