دووەم کۆرنسۆس 2:3-5
دووەم کۆرنسۆس 2:3-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه په‌یامی ئێمه‌ن، كه له دڵماندا نووسراوه، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانن و ده‌یخوێننه‌وه. ئێوه ده‌ركه‌وتن په‌یامی مه‌سیحن، كه ئێمه ڕاژه‌مان كردووه، به مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه به‌ڵكو به ڕووحی خودای زیندوو، نه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته دڵی گۆشتین. به‌ڵام به‌هۆی مه‌سیح متمانه‌ی ئاوامان به خودا هه‌یه. نه‌ک به خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له خوداوه‌یه.
دووەم کۆرنسۆس 2:3-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوە نامەی ئێمەن، کە لە دڵماندا نووسراوە و هەموو خەڵک دەیخوێننەوە و دەیزانن. دەرکەوت ئێوە نامەیەکن لە مەسیحەوە، کە ئێمە خزمەتمان کردووە، بە مەرەکەب نەنووسراوە بەڵکو بە ڕۆحی خودای زیندوو، نەک لەسەر تەختە بەرد، بەڵکو لەسەر تەختە دڵی مرۆڤ. بەهۆی مەسیحەوە متمانەی ئاوامان بە خودا هەیە. ئێمە خۆمان لێهاتوو نین کە بیر لە شتێک بکەینەوە و پێمان وابێت لە خۆمانەوەیە، بەڵکو لێهاتووییمان لە خوداوەیە.