دووەم کۆرنسۆس 12:3-16
دووەم کۆرنسۆس 12:3-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه، زۆر به ئاشكرا ده‌جوڵێینه‌وه، نه‌ک وه‌ک مووشێ كه پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ته‌ماشای پایانی له‌ناوچوو نه‌كه‌ن. به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه، چونكه تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه هه‌مان پێچه ماوه و لانه‌دراوه، كه له مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێ ته‌وراتی مووشێ ده‌خوێندرێته‌وه پێچه له‌سه‌ر دڵیان دانراوه. به‌ڵام كاتێ یه‌كێک بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا پێچه‌كه لاده‌چێت.
دووەم کۆرنسۆس 12:3-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی هیوایەکی ئاوامان هەیە، زۆر ئازایانە دەجوڵێینەوە، نەک وەکو مو‌سا کە پێچەی لەسەر ڕووی دادەنا تاکو نەوەی ئیسرائیل تەماشای کۆتایی شکۆی فەوتاو نەکەن. بەڵکو مێشکیان تاریک بووە، چونکە هەتا ئەمڕۆش، کاتێک پەیمانی کۆن دەخوێنرێتەوە هەمان پێچە ماوە و لانەدراوە، چونکە تەنها بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەتوانرێت لاببردرێت. تەنانەت هەتا ئەمڕۆ کاتێک تەوراتی مو‌سا دەخوێنرێتەوە پێچە لەسەر دڵیان دانراوە. بەڵام ئەگەر یەکێک بۆ یەزدان گەڕایەوە، ئەوا پێچەکە لادەچێت،