دووەم کۆرنسۆس 10:3-18
دووەم کۆرنسۆس 10:3-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
شکۆدارکراویش لە بەراورد بە شکۆی لە ڕادەبەدەر شکۆی نەماوە، چونکە ئەگەر فەوتاو لە شکۆمەندیدا بێت، ئەی ئەوەی هەمیشەییە چەند زیاتر لە شکۆمەندیدا دەبێت! لەبەر ئەوەی هیوایەکی ئاوامان هەیە، زۆر ئازایانە دەجوڵێینەوە، نەک وەکو مو‌سا کە پێچەی لەسەر ڕووی دادەنا تاکو نەوەی ئیسرائیل تەماشای کۆتایی شکۆی فەوتاو نەکەن. بەڵکو مێشکیان تاریک بووە، چونکە هەتا ئەمڕۆش، کاتێک پەیمانی کۆن دەخوێنرێتەوە هەمان پێچە ماوە و لانەدراوە، چونکە تەنها بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەتوانرێت لاببردرێت. تەنانەت هەتا ئەمڕۆ کاتێک تەوراتی مو‌سا دەخوێنرێتەوە پێچە لەسەر دڵیان دانراوە. بەڵام ئەگەر یەکێک بۆ یەزدان گەڕایەوە، ئەوا پێچەکە لادەچێت، چونکە یەزدان ڕۆحەکەیە، هەروەها ڕۆحی یەزدان لەکوێ بێت، ئازادی لەوێیە. هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە.
دووەم کۆرنسۆس 10:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شكۆداركراویش له به‌راورد به شكۆی له ڕاده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه. چونكه ئه‌گه‌ر له‌ناوچوو له شكۆمه‌ندیدا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه چه‌ند زیاتر له شكۆمه‌ندیدا ده‌بێت! چونكه هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه، زۆر به ئاشكرا ده‌جوڵێینه‌وه، نه‌ک وه‌ک مووشێ كه پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ته‌ماشای پایانی له‌ناوچوو نه‌كه‌ن. به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه، چونكه تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه هه‌مان پێچه ماوه و لانه‌دراوه، كه له مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێ ته‌وراتی مووشێ ده‌خوێندرێته‌وه پێچه له‌سه‌ر دڵیان دانراوه. به‌ڵام كاتێ یه‌كێک بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا پێچه‌كه لاده‌چێت. چونكه په‌روه‌ردگار ڕووحه، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه. هه‌موومان به ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ک ئاوێنه وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه، له شكۆیه‌ک بۆ شكۆیه‌ک بۆ هه‌مان وێنه ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه كه ڕووح.