دووەم کۆرنسۆس 5:13-10
دووەم کۆرنسۆس 5:13-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆتان ئه‌زموون بكه‌ن ئاخۆ له باوه‌ڕدان. له خۆتان بكۆڵنه‌وه. ئایا نازانن كه ئیشۆعی مه‌سیح له ئێوه دایه؟ ته‌نها ئه‌گه‌ر له ئه‌زموون كه‌وتووبن. به‌ڵام هیوادارم بزانن كه ئێمه نه‌كه‌وتووین. ئینجا نوێژ بۆ خودا ده‌كه‌م هیچ خراپه‌یه‌ک نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ک ده‌ربخه‌ین ئێمه سه‌لمێندراوین، به‌ڵكو تاكو چاكه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ک كه‌وتوو بین. چونكه ناتوانین هیچ شتێک له دژی ڕه‌وا بكه‌ین، به‌ڵكو له پێناوی ڕه‌وا. چونكه ئێمه شادین كه لاوازین و ئێوه به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه. بۆیه ئه‌مانه ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.
دووەم کۆرنسۆس 5:13-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆتان تاقی بکەنەوە ئاخۆ ئێوە باوەڕدارن. لە خۆتان بکۆڵنەوە. ئایا نازانن کە عیسای مەسیح لە ئێوەدایە؟ مەگەر ئەوەی لە تاقیکردنەوە سەرکەوتوو نەبووبن. بەڵام هیوادارم بزانن کە ئێمە نەکەوتووین. ئینجا لە خودا دەپاڕێینەوە کە ئێوە هیچ خراپەیەک نەکەن، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە دەربکەوێت ئێمە بەرگەی تاقیکردنەوەمان گرتووە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەیە کە ئێوە چی چاک و ڕاستە بیکەن، هەرچەندە خەڵکی بە سەرکەوتوومان نەزانن، چونکە ناتوانین هیچ شتێک لە دژی ڕاستی بکەین، بەڵکو لە پێناوی ڕاستی. شادین کە لاوازین و ئێوە بەهێزن، نوێژی ئێمەش بۆ تەواویی ئێوەیە. بۆیە ئەمانە دەنووسم و دوورم، تاوەکو کاتێک لەلاتان ئامادە دەبم بە ڕەقی نەجوڵێمەوە، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی مەسیحی باڵادەست پێی بەخشیوم بۆ بنیادنانتان، نەک بۆ وێرانکردنتان.