دووەم کۆرنسۆس 19:12-21
دووەم کۆرنسۆس 19:12-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه بۆ به‌رگریكردن له خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه، ئه‌ی خۆشه‌ویستان. چونكه ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت. نه‌وه‌ک بێمه‌وه، خودام له‌لاتان نزمم بكاته‌وه و زۆر خه‌فه‌ت بخۆم له‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كردووه، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه له‌و گڵاوی و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتییه‌ی كردوویانه.
دووەم کۆرنسۆس 19:12-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا پێتان وابووە ئەم ماوە درێژە ئەوەی کە دەیڵێین بۆ بەرگریکردن بووە لە خۆمان؟ نەخێر، وەک ئەوانەی کە لەگەڵ مەسیحدا یەکن، لەبەردەم خودا قسەمان کردووە. ئەی خۆشەویستان، مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە ئێوە بنیاد بنێین، چونکە من دەترسم کاتێک دێم بۆ لاتان، بەو جۆرە نەتانبینم کە دەمەوێت، ئێوەش بەو جۆرەی کە دەتانەوێت نەمبینن، نەوەک لەنێوانتاندا ناکۆکی، چاوپیسی، تووڕەیی، خۆپەرستی، بوختان، قسە هێنان و بردن، لەخۆباییبوون، بێسەروبەری هەبێت. هەروەها جارێکی تر کە دێمەوە لاتان، دەترسم خودا من لەنێوتان نزم بکاتەوە و خەفەت بخۆم بۆ زۆر کەس کە پێشتر گوناهیان کردووە و تۆبەیان نەکردووە لەو گڵاوی و بەڕەڵایی و بەدڕەوشتییەی کە کردوویانە.