دووەم کۆرنسۆس 30:11-33
دووەم کۆرنسۆس 30:11-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م. خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م. له دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم. به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له په‌نجه‌ره‌ی شووراكه منیان شۆڕكرده‌وه و له ده‌ستی ڕزگار بووم.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 11 بخوێنەوەدووەم کۆرنسۆس 30:11-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر پێویست بە شانازی‌کردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقیان دەکرد، بۆ گرتنم. بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شوورای شارەکەوە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 11 بخوێنەوە