دووەم کۆرنسۆس 1:11-6
دووەم کۆرنسۆس 1:11-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هیوادارم به‌رگه‌ی هه‌ندێک گێلایه‌تی من بگرن! هه‌رچه‌نده به‌رگه‌شم ده‌گرن. دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه، چونكه له یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م. به‌ڵام ده‌ترسم، وه‌ک ماره‌كه حه‌وای به فێڵه‌كه‌ی خه‌ڵه‌تاند، هزری ئێوه‌ش له‌و ساكاریه بۆ مه‌سیح چه‌واشه بكرێت. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه ده‌گرن. وا ده‌زانم هیچم له‌و په‌یامبه‌ره به‌رزانه كه‌متر نییه. ئه‌گه‌ر له قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه، به‌ڵكو ئێمه له هه‌ر لایه‌ک و له هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست.
دووەم کۆرنسۆس 1:11-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هیوادارم بەرگەی هەندێک گێلایەتی من بگرن، هەرچەندە بەرگەشم دەگرن. بە ئیرەییەکی خوداییانە ئیرەییتان پێ دەبەم، چونکە لە پیاوێک نیشانم کردن، تاکو وەک پاکیزەیەکی پاک پێشکەشی مەسیحتان بکەم. بەڵام دەترسم، وەک مارەکە حەوای بە فێڵەکەی هەڵخەڵەتاند، بیری ئێوەش لەو دڵسۆزی و پاکییە بۆ مەسیح چەواشە بکرێت، چونکە ئەگەر یەکێک بێت و عیسایەکی دیکە ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی ڕامانگەیاند، یان ڕۆحێکی دیکە وەربگرن جیاواز لەوەی وەرتانگرت، یان مزگێنییەکی دیکە ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی وەرتانگرت، ئەوا بە ئاسانی وەریدەگرن. پێم وایە هیچم لەو «نێردراوە بەرزانە» کەمتر نییە. ئەگەر لە قسەکردندا زمان پاراو نەبم، خۆ زانیاریم هەیە، بەڵکو لە هەر لایەک و لە هەموو شتێک بۆ ئێوەمان دەرخست.