لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 17:5-22

یەکەم تیمۆساوس 17:5-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن. چونكه‌ سیپاره‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “له‌ كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره‌”، هه‌روه‌ها: “كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی”. سكاڵا له‌سه‌ر هیچ پیرێک په‌سه‌ند مه‌كه‌، به‌ دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن. له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته‌ بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بپارێزه‌ به‌ بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به‌ لایه‌نگیریه‌وه‌ مه‌كه‌. به‌ په‌له‌ ده‌ست له‌سه‌ر كه‌س دامه‌نێ، به‌شداری گوناهی خه‌ڵكی دیكه‌ مه‌كه‌. خۆت به‌ بێگه‌ردی ڕابگره‌.