یەکەم تیمۆساوس 10:4-13
یەکەم تیمۆساوس 10:4-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێمه بۆ ئه‌مه ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه هیوامان به خودای زیندووه، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه، به تایبه‌تیش باوه‌ڕداران. به‌م شتانه ڕاسپێره و فێر بكه. با كه‌س سووكایه‌تی به گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه نموونه‌ی باوه‌ڕداران له قسه و ڕه‌فتار، له خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت. تاكو دێم بایه‌خ بده به خوێندنه‌وه و فێركردن.
هاوبەشی بکە
یەکەم تیمۆساوس 4 بخوێنەوەیەکەم تیمۆساوس 10:4-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەمە ڕەنج دەدەین و تێدەکۆشین، چونکە هیوامان بە خودای زیندووە، ئەوەی ڕزگارکەری هەموو خەڵکە، بە تایبەتیش باوەڕداران. بەم شتانە ڕابسپێرە و فێر بکە. با کەس سووکایەتی بە گەنجییەتیت نەکات، بەڵکو ببە بە نموونە بۆ باوەڕداران لە قسە و ڕەفتاردا، لە خۆشەویستی و باوەڕ و پاکیتدا. هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە.
هاوبەشی بکە
یەکەم تیمۆساوس 4 بخوێنەوە