یەکەم تیمۆساوس 1:4-5
یەکەم تیمۆساوس 1:4-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕووح به ڕاشكاوی ده‌فه‌رمووێ: له پایانی ڕۆژگار هه‌ندێک له باوه‌ڕ هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، شوێنی ڕووحی چه‌واشه و فێركردنه‌كانی شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ون، له ڕووپامایی درۆزنان، ویژدانیان داخكراوه. هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه خودا ئافراندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕه‌واناسان وه‌ربگیردرێت. چونكه هه‌موو ئافریده‌كانی خودا چاكن، ئه‌گه‌ر شتێک به سوپاسه‌وه وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه، چونكه به وشه‌ی خودا و نوێژه‌وه پارسا ده‌كرێت.
یەکەم تیمۆساوس 1:4-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆح بە ڕاشکاوی دەفەرموێ کە لە کۆتایی ڕۆژگاردا هەندێک کەس لە باوەڕەکە هەڵدەگەڕێنەوە و بە دوای ڕۆحی چەواشە و فێرکردنەکانی ڕۆحە پیسەکان دەکەون. ئەم جۆرە فێرکردنە لە ڕێگەی درۆزنە دووڕووەکانەوە دێت کە ویژدانیان داخکراوە. هاوسەرگیری قەدەغە دەکەن، فەرمانی نەخواردن دەدەن لەو خۆراکەی کە خودا بەدییهێناوە بۆ ئەوەی بە سوپاسی باوەڕداران و ڕاستیناسان وەربگیردرێت. هەموو بەدیهێنراوی خودا چاکە، ئەگەر شتێک بە سوپاسەوە وەرگیرا ڕەت ناکرێتەوە، چونکە بە وشەی خودا و نوێژەوە پیرۆزکراوە.