یەکەم سالۆنیکی 23:5-28
یەکەم سالۆنیکی 23:5-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. سه‌رڕاسته ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات. برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن. به ماچێكی پارسا سڵاو له هه‌موو برایان بكه‌ن. سوێندتان به په‌روه‌ردگار ده‌ده‌م ئه‌م په‌یامه بۆ هه‌موو برا پارسا‌كان بخوێننه‌وه. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.
یەکەم سالۆنیکی 23:5-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر. خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن. بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتاندەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە. با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.