یەکەم سالۆنیکی 14:5-22
یەکەم سالۆنیکی 14:5-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه. هه‌میشه دڵشادبن، بێ بڕانه‌وه نوێژ بكه‌ن، بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه خواستی خودا ئه‌مه‌یه بۆ ئێوه له ئیشۆعی مه‌سیحدا. ڕووح مه‌كوژێننه‌وه، پێشبینییه‌كان به سووک مه‌زانن، هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن، له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه.
یەکەم سالۆنیکی 14:5-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن. هەمیشە دڵشاد بن، بەردەوام نوێژ بکەن، لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا. ڕۆحی پیرۆز مەکوژێننەوە، پەیامی ئەوانە بە سووک مەزانن کە دەڵێن پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن، لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە.