یەکەم سالۆنیکی 4:3-8
یەکەم سالۆنیکی 4:3-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه كاتێ له‌لاتان بووین، پێشتر پێمان ده‌ووتن كه تووشی ته‌نگانه ده‌بین، وه‌ک ده‌زانن ڕوویدا. بۆیه منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه تاقی كردبنه‌وه و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت. ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه هاته‌وه لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به چاكه یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه. بۆیه برایان، له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیمان، به ئێوه دڵنه‌وایی كراین، به‌هۆی باوه‌ڕتان، چونكه ئێستا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئێوه له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن.
یەکەم سالۆنیکی 4:3-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین، وەک دەزانن ڕوویدا. لەبەر ئەوە منیش کاتێک بەرگەم نەگرت، تیمۆساوسم نارد بۆ ئەوەی دۆخی باوەڕتان بزانم، نەوەک تاقیکەرەوە تاقی کردبنەوە و ڕەنجمان بەفیڕۆ بچێت. بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە. لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان، چونکە ئێوە بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا چەسپاون، ئێستا ئێمەش بەڕاستی دەژین.