یەکەم سالۆنیکی 3:2-6
یەکەم سالۆنیکی 3:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئامۆژگاریمان له چه‌واشه و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه، به‌ڵكو وه‌ک له خوداوه په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌ک وه‌ک خه‌ڵک ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه. خودا گه‌واهیده‌ره، نه زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه له‌به‌ر چڵێسییه، وه‌ک ده‌زانن، نه داوای شكۆمان له خه‌ڵک كردووه، نه له ئێوه و نه له خه‌ڵكی دیكه. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین،
یەکەم سالۆنیکی 3:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە، بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە. خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن، چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش. وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان،