یەکەم ساموئێل 1:26-4
یەکەم ساموئێل 1:26-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
زیفییەکان هاتنە گیڤعا بۆ لای شاول و گوتیان: «ئایا داود لە گردی حەکیلای بەرامبەر یەشیمۆن خۆی نەشاردووەتەوە؟» شاولیش هەستا و دابەزی بۆ چۆڵەوانی زیف و سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی ئیسرائیلیشی لەگەڵدا بوو، بۆ ئەوەی لە چۆڵەوانی زیف بەدوای داود بگەڕێت. ئینجا شاول لە گردی حەکیلا کە بەرامبەر یەشیمۆنە لەسەر ڕێگاکە چادری هەڵدا، داودیش لە چۆڵەوانییەکەدا مایەوە. کاتێک بینی وا شاول بەدوایدا هاتووە بۆ چۆڵەوانی، داود چەند سووسەکەرێکی نارد و بە دڵنیاییەوە زانی کە شاول هاتووە.
هاوبەشی بکە
یەکەم ساموئێل 26 بخوێنەوە