یەکەم پەترۆس 5:5-9
یەکەم پەترۆس 5:5-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی لاوه‌كان، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه له ژێر ده‌ستی به توانای خودا خاكسار بن، تاكو له كاتی خۆیدا به‌رزتان بكاته‌وه. هه‌موو خه‌مێكتان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و، چونكه ئه‌و بایه‌ختان پێ ده‌دات. چاوكراوه و بێدرا بن، چونكه شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به نه‌عره‌ته‌یه، ده‌سووڕێته‌وه و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه. به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، جێگیر بن له باوه‌ڕ، بزانن براكانیشتان له جیهاندا هه‌مان ئازار ده‌چێژن.
یەکەم پەترۆس 5:5-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی لاوەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی پیران بن، هەمووتان بەرامبەر بە یەکتر بێ‌فیز بن، چونکە: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾ بۆیە لەژێر دەستی بەهێزی خودا بێ‌فیز بن، تاکو لە کاتی خۆیدا بەرزتان بکاتەوە. هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات. چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات. بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن.