لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس 8:4-13

یەکەم پەترۆس 8:4-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به‌ هێز بێت، چونكه‌ خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت. بێ بۆڵه‌بۆڵ خانه‌خوێی یه‌كتری بن. هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه‌، ڕاژه‌ی یه‌كتری پێ بكه‌ن، وه‌ک سه‌ركارێكی باش له‌سه‌ر به‌خششه‌ جۆراوجۆره‌كانی خودا. ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین. خۆشه‌ویستان، له‌لاتان سه‌یر نه‌بێ له‌ تاقیكردنه‌وه‌تان به‌ڵای سووتێنه‌ر توشتان دێت، وه‌ک بڵێی شتێكی نامۆتان به‌سه‌ر هاتووه‌، به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له‌ ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له‌ ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن.