یەکەم پەترۆس 3:4-11
یەکەم پەترۆس 3:4-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به‌سمانه له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن. له‌مه سه‌رسام ده‌بن كه له‌گه‌ڵیان ڕاناكه‌ن بۆ لافاوی هه‌مان به‌دڕه‌وشتی و جنێوتان پێ ده‌ده‌ن. ئه‌وانه هه‌ژمارد ده‌ده‌نه ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه مردووان و زیندووان حوكم بدات. چونكه بۆ ئه‌م هۆیه موژده درایه مردووانیش، تاكو به‌گوێره‌ی خه‌ڵک له جه‌سته‌دا حوكم بدرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خودا له ڕووح‌دا بژین. پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه. بۆیه ژیر و چاوكراوه بن تاكو نوێژ بكه‌ن. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به هێز بێت، چونكه خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت. بێ بۆڵه‌بۆڵ خانه‌خوێی یه‌كتری بن. هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه، ڕاژه‌ی یه‌كتری پێ بكه‌ن، وه‌ک سه‌ركارێكی باش له‌سه‌ر به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی خودا. ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه ده‌كات وه‌ک به هێزێک له خوداوه درابێت، تاكو خودا له هه‌موو شتێك‌دا شكۆدار بێت به ئیشۆعی مه‌سیح كه تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه. ئامین.
یەکەم پەترۆس 3:4-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون. لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن. بەڵام ئەوانە حیسابی خۆیان دەدەن بەوەی کە ئامادەیە مردووان و زیندووان حوکم بدات، چونکە بەم هۆیەوە مژدە درایە مردووانیش، تاکو بەگوێرەی خەڵک لە جەستەدا حوکم بدرێن، بەڵام بەگوێرەی خودا لە ڕۆح‌دا بژین. کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن. لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت. بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن. هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا. ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.